سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : به هیچ شێوه‌یه‌ك دەستبەرداری یه‌ك مافی ده‌ستووریی خۆمان نابین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته پاره‌مان بۆ هاتووە، ته‌نیا سوودمه‌ندبووه له 5%ی داهاتی گشتی عێراق، 95% داهاتی تر له‌لای حكومه‌تی فیدراڵی بووه، چی‌یان لێكردووه، كوا نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و شه‌قام و پڕۆژه‌كانیان، كوا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێویسته پێیان بگات و تا ئێستا پێیان نه‌گه‌یشتووه.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئاداری 2022 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، باسی لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی به‌پێی رێكاره ده‌ستوورییه‌كان پێكنه‌هاتووه، كه‌واته خۆی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه، چۆن بڕیار له‌سه‌ر شتێكی ده‌ستووری ده‌دات، زیاتر له‌مه‌ش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی ده‌ستووریش بگۆڕێت.
ئەمەش پوختەی وتەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
گرنگ بوو ئه‌مڕۆ ئه‌م كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه بكه‌ین، له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌مه‌وێ هه‌ندێك بابه‌ت عه‌رزی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان و عێراقیش بكه‌م.
من له‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه له رۆژی 10ی 7ی 2019، ئه‌و رۆژه‌ی كه سوێندی یاساییم خوارد، به‌رگری له هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به هه‌مان شێوه هه‌موو به‌رپرسانی تریش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له په‌رله‌مان، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌موویان ئه‌و سوێنده یاساییه‌یان خواردووه، ئێستاش ئێمه ده‌بینین كه چه‌ندین مافی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان پێشێل كراون و پێشێل ده‌كرێن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركێكی ده‌ستووری و یاسایی ئێمه‌یه ئه‌و ئەمانه‌ته‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی ئێمه، پێویسته به‌رگری لێبكه‌ین و به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین. من ده‌ستووری عێراق به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزیم له‌لایه، جارێكی دیكه زۆر به چڕی هه‌موو بڕگه‌كانیم خوێندووه‌ته‌وه کە چەندین بڕگەی ئەم دەستوورە جێبەجێ نەکراون یان پێشێل کراون.
من ناچمه ناو ورده‌كاریی مادده‌كان، ته‌نیا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، مادده‌ی 65ی ده‌ستوور، باسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌كات، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێكنه‌هاتووه، كه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمه‌كانی و ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌كو هه‌رێم پێكنه‌هاتووه.
دانه‌مه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌رێم یان پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له ده‌ستوور بگیرێت، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی كه هاتوون، هه‌موویان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه نه‌بێت كه لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكدا بێت مادده‌یه‌كی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت. یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی پێیوایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، نادیده بگیرێت.
چونكه بابه‌تی نه‌وت و غاز، به‌م دواییه بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارێكی ده‌ركردووه، بووه‌ته بابه‌ت، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه زیاتر باس بكه‌م. مادده‌كانی 110، 112 و 115، هه‌ر یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. له مادده‌ی 110 باسی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانه یان پارێزگاكانه. مادده‌ی 111 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌وت و غازی عێراق هی هه‌موو عێراقه، به هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ناكات كه نه‌وت و غاز موڵكی حكومه‌تی فیدراڵییه. ئه‌مه بابه‌تێكی ده‌ستوورییه.
له مادده‌ی 112 و 115، مادده‌ی 112 باسی ئه‌وه ده‌كات، چۆن ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز یان دۆسیه‌یی نه‌وت و غاز بكرێ، تواناكان چۆنن و ئێستا و داهاتوو پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێـت. له مادده‌ی 115 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نییه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان. جگه له‌مانه مادده‌ی 132ی ده‌ستوور هه‌یه، كه باسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه تاوانلێكراوه ده‌كات، کە له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی عێراق كراوه.
بێگومان خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له هه‌موو لایه‌نێك زیانی به‌ركه‌وتووه، له كیمیاباران، ئه‌نفال، له وێرانكردن و خاپووركردنی گوند و شار و شارۆچكه‌كان، كه تاكو ئێستاش وه‌كو مادده‌یه‌كی ده‌ستووری نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێ كردن، ئه‌نفالەکانکراوەکان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئێمه قەرەبوو نه‌كراون، ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه‌ی به‌هۆی ئه‌و جینۆسایده‌ی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان كرا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان.
له مادده‌یه‌كی دیكه، كه هاتووه مادده‌ی 92ی ده‌ستوور، باسی دروستكردنی دادگای ده‌ستووری ده‌كات، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت به فراوانتر باسی ئه‌و بابه‌ته بکەم. ئه‌و دادگا ده‌ستوورییه‌ی ئێستا هه‌یه، له زه‌مانی یاسای حكومه‌تی ئینتیقالی پێكهێنرا، پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌ستوورمان نووسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به خه‌ڵكی كوردستانیشه‌وه ده‌نگی بۆ دا، به‌ڵام هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌ستووره‌ی په‌سه‌ند كرد، ئه‌و مافانه‌ن كه له‌م ده‌ستووره‌دا هاتووه، مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه ده‌ستوورێكمان په‌سه‌ند كردبێت ، ئاماده‌بین پێشێلی ئه‌و ماددانه‌ی بكرێت، كه له‌م ده‌ستووره هاتووه.
ئه‌و دادگایه دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور، ده‌بووایه به پێی مادده‌ی 92ی ده‌ستووری، ئه‌و دادگا فیدراڵییه دروست بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌كراوه.
له مادده‌ی 92، من نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كارییه‌كه‌ی، به‌ڵام به پوختی ده‌یخه‌مه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه دروستكردنی دادگای ده‌ستووری به چ شێوه‌یه‌ك بێت، كه ده‌ڵێت:
1- دادگای باڵای فیدراڵی ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆییه له ڕووی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
2-دادگای باڵای فیدراڵی، له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و پسپۆڕی بواری فیقهی ئیسلامی و یاساناس پێكدێت، دیاریكردنی ژماره و شێوازی هه‌ڵبژاردن و كاری دادگاكه به یاسا رێكده‌خرێت، به زۆرینه‌ی 2 له‌سه‌ر 3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ڕێزان نه ئه‌م یاسایه پێكهاتووه، كه ده‌بووایه 2 له‌سه‌ر 3ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، نه به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره‌ش ڕه‌فتار كراوه.
ئه‌م دادگایه ئه‌و كاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستوورییه‌كان بدات، کە خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پێكهاتبێت.
بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین، هه‌وڵی پێكهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی ڕێكاره‌كانی ده‌ستوور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بدات، كه له ده‌ستووردا هاتوون و له‌وانه‌یه ببن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵ.
له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووریدا نه‌هاتووه، كه بڵێت دادگای فیدراڵی کە له كاتی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتووه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات.
گریمان ده‌ستووره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووریش رێكبخرێت، هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی ده‌ستووری بنووسێته‌وه، ڕێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كانی ده‌ستوور، له ده‌ستوور خۆیدا دیاریكراون، كه به چ شێوه‌یه‌كه، كه‌واته هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، كه ماددە ده‌ستوورییه‌كان بگۆڕێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌م دادگایه داویه‌تی، دژی هه‌موو بنچینه‌كانی مادده ده‌ستوورییه‌كانه، ئه‌و ماددانه‌ی كه باسم كردن، دیاریكراون و هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت، بێت ئه‌م ماددانه بگۆڕێت، کەچی بڕیارێكی له دژی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داوه، كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و گۆڕانكارییه له مادده ده‌ستوورییه‌كان، كه ئه‌و مافانه‌ی به خه‌ڵكی كوردستان داوە چۆن ئیداری ئه‌و دۆسیه‌یه بكات.
ئێمه باسمان كردووه، كه ئەو بڕیاره له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دراوه، له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسی له پشت بووبێت، هه‌م له ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه، هه‌م له چۆنیه‌تی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه، بڕیارێكی سیاسییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه.
ئێمە داوامان له حكومه‌تی فیدراڵی كرد، كه كاتمان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین، تاكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستوور، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ی كه ئێستا هه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێنه‌داین، بڕیارێكی تاكلایەنانە درا، بڕیاره‌كه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ده‌ستووریانه‌ی كه هاتوون.
پشتیان به یاسایه‌ك بەستووە، كه یاسای 1976ـه و له زه‌مانی ڕژێمی پێشووتر و پێش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ن كه له عێراق هه‌بووه، ئه‌م یاسایه بۆ حكومه‌تێك بووه كه مه‌ركه‌زی بووه نه‌ك حكومه‌تێكی فیدراڵی، بۆچی هه‌رچی یاسایه‌ك هه‌یه ره‌تكراوه‌ته‌وه ته‌نیا دوو یاسا نه‌بن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یانه كه په‌یوه‌سته به بابه‌تی ته‌عریب و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت و غاز، ئه‌وانیش له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه و ره‌نگدانه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی تێدا نییه، پشتبه‌ستن به‌و یاسایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ده‌ستوور، ئێمه ده‌ستوورمان هه‌یه و ده‌بووایه هه‌رچی بڕیارێك بدرێت پشت به مادده‌یه‌كی ده‌ستووری ببه‌سترێت، بۆیه قه‌بووڵ نه‌كردنی ئه‌م بڕیاره پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستین، ئێمه ده‌ستوور و یاسامان هه‌یه و به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره هه‌ڵوێستمان وه‌رگرتووه.
ده‌مه‌وێ خاڵێكی دیكه‌ش بخه‌مه‌ڕوو، كه له ساڵی 2007 هه‌وڵێكی زۆر درا بۆ ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی حكومه‌تی فیدراڵ، یاساكه هه‌مووی ئاماده‌كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام دیسان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی قه‌بووڵی نه‌كرد ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت.
پێیانوابوو ئێمه ده‌توانین به‌رده‌وام بین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له ده‌ستووردا هاتووه، بچینه ژێرباری، به‌ڵام قه‌بووڵیان نه‌كرد.
ئێمه ئه‌وكات و ئێستاش داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه پێویسته یاسای نه‌وت و غاز له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ربچێت و هه‌موومان به‌پێی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه ده‌ستوور ده‌یخاته سه‌ر شانی ئێمه، ره‌فتار و مامه‌ڵه بكه‌ین و ئاماده‌شین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، خه‌تای ئێمه نییه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌كرا، چه‌ندین گفتوگۆ و رێككه‌وتن كراوه له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌و كاتی به‌غدا و هه‌ولێر، كه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا یاسای نه‌وت و غاز ده‌رنه‌چێت، هه‌ر لایه‌نێك ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌ركارن كاریان پێبكات، له هه‌رێمی كوردستان ئێمه یاسایه‌كمان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد، بوو به بنه‌ما، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رچی دۆسییه‌ی نه‌وت و غازه به‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه یاسایی بوونی هه‌موو مامه‌ڵەی نه‌وت و غاز به‌پێی ئه‌م یاسایه‌یه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنیش كراوه.
بۆیه ناكرێت ئێستا له‌به‌ر هۆكارێكی سیاسی هه‌موو ئه‌و شتانه نادیده بگیرێت و پشت به یاسایه‌كی 1976 ببه‌سترێت، بڵێن ئه‌وه‌ی كراوه له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نایاسییه، به چ پێوه‌رێك، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگایه‌ك ئه‌م بڕیاره‌ی داوه كه خودی دادگاكه به‌پێی رێكاره ده‌ستوورییه‌كان پێكنه‌هاتووه، كه‌واته خۆی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه، چۆن بڕیار له‌سه‌ر شتێكی ده‌ستووری ده‌دات، زیاتر له‌مه‌ش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی ده‌ستووریش بگۆڕێت.
ئینجا دوای ئه‌وه ئێمه چه‌ندین گفتوگۆمان كرد، نیازی هه‌رێمی كوردستان‌مان زۆر به ڕوون و راشكاوی و پاكی به حکومه‌تی فیدراڵی گه‌یاند، كه ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین، بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ده‌ستووری بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه.
چه‌ندین شاند له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوون بۆ به‌غدا، هه‌ندێكجار میوانداری ئه‌وانمان كرد، كه ده‌هاتنه هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی ژماره و داتای پێویسته خراونه‌ته‌ڕوو، كه پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و مافه‌كانی چین، ئه‌ركه‌كانی چین و هی حكومه‌تی فیدراڵیش چییه، به‌راوردی هه‌موو ئه‌و داتایانه كراوه.
له قه‌رزه‌كانی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره نادادپه‌روه‌رانه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردی، ئێمه ئاماده‌بووین بێین له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه رێكبكه‌وین، له ئه‌نجامدا یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌رچوو، به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌بووایه حكومه‌تی عێراق ماف و شایستە داراییەکانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، دوای مه‌قاسه‌كردنی داهاته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هی فیدراڵی بزانن چه‌ندی به كام لادا ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه و داتامان خستووه‌ته‌ڕوو، چاودێری دارایی فیدراڵی هاتووه‌ته هه‌رێم، چاودێری دارایی ئێمه چووه‌ته به‌غدا و چه‌ندین گفتوگۆیان كردووه، كه به چ شێوه‌یه‌كه و داهاتی هه‌رێم چه‌نده و داهاتی حكومه‌تی فیدراڵی چه‌نده، پابه‌ندی هه‌رێم چه‌نده به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی، پابه‌ندییه‌كانی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم چه‌نده.
هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان به‌راورد كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، دوای ئه‌وه خۆیان بڕیاریاندا به‌پێی یاسا كه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم مانگانه بۆمان بنێرن، به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 خۆیان دانیان به‌وه‌دانا و داوایان له هه‌رێم كرد كه‌متر نه‌بێت له 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، پێویسته له هه‌رێم ده‌ربهێنرێت و دوای ئه‌وه‌ش كه نه‌وته‌كه ده‌فرۆشن یه‌كه‌مجار باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد 250 هه‌زار به‌رمیل بدرێته فیدراڵی، دواتر خۆیان گوتیان ئه‌قیامی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌مان بۆ بنێرن، ئێمه‌ش ئاماده‌بووین و پابه‌ندیش بووین.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك پرسیار هاتبنه پێش، كه چه‌ندینجار ئه‌م بابه‌ته‌مان شیكردووه‌ته‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیش دراوه، به‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌قیامی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه به‌م شێوه‌یه بووه، كه پێویسته هه‌موو هاووڵاتییان بزانن، كه هه‌رچی داهاتی هه‌رێمه به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی كه سۆمۆ دایناوه، 250 هه‌زار به‌رمیل له چ كاتێكدا نرخه‌كه‌ی چه‌نده لێمان ببڕن، داهاته‌كانی دیكه‌ی نانه‌وتی كه پابه‌ندی هه‌رێمه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی، لێمان ببڕن و باقیه‌كه‌یمان بۆ بنێرن، له ئەنجامدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین مانگانه 200 ملیار دینار، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 137 ملیۆن دۆلار مانگانه بۆمان بنێرن. هه‌رچه‌نده كه‌متره له شایسه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ش. به‌ڵام به‌ڕێزان له 26 مانگی رابردوو، ته‌نیا 12 مانگیان بۆ ئێمه ناردووه، 14 مانگ ئه‌م حه‌قه‌ی كه مافی خه‌ڵكی كوردستانه ،به‌غدا نه‌یناردووه.
ئه‌مه هه‌مووی داتایه و هه‌موو حه‌قیقه‌ته، شیكردنه‌وه و ڕای تایبه‌ت نییه، به‌ڵام واقیعه و هه‌یه، له ساڵی 2022 کە ئێمه ئێستا لە مانگی 3داین، یه‌ك مانگیش حكومه‌تی فیدراڵی، ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌ناردووه، هیچ پاره‌یان بۆ ئێمه نه‌ناردووه، ئینجا دێن ده‌ڵێن به حیساب هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه، له كوێ ئێمه پابه‌ند نه‌بووینه؟.
هه‌رچی داهاتی ئێمه‌یه دیاره له‌لای ئێوه‌یه، ئه‌وه‌تان بڕیوه و باقیه‌كه‌ی به گوێره‌ی بودجه چه‌نده، ده‌بووایه ئه‌وه بنێرن، كه خۆتان گوتووتانه، ئێمه به‌س 200 ملیارتان بۆ ده‌نێرین، ئێمه ڕازیش بووین، كه کەمتره له حه‌قی خۆمان.
ئێمه سواڵكه‌ر نین، هه‌موو مانگ بچین له ده‌رگه‌ی به‌غدا بده‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ین مافێكی ده‌ستووریمان هه‌یه، مافێكی یاساییمان هه‌یه، حكومه‌تی فیدراڵی پێویسته مافی ئه‌و خه‌ڵكه بداته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مافه‌كانی ئێمه پێشێل كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێمه نه‌دراوه، دێن هه‌ندێكجار هه‌واڵی ناڕاست له شه‌قامه‌كانی عه‌ره‌بی و عێراقی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه به حیساب هه‌رێمی كوردستان مافی خه‌ڵكی تر ده‌خوات، به‌ڕێزان ئه‌مه راست نییه.
من جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێمه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته پاره‌مان بۆ هاتووە، ته‌نیا سوودمه‌ندبووه له 5%ی داهاتی گشتی عێراق، 95% داهاتی تر له‌لای حكومه‌تی فیدراڵی بووه، چی‌یان لێكردووه، كوا نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و شه‌قام و پڕۆژه‌كانیان، كوا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێویسته پێیان بگات و تا ئێستا پێیان نه‌گه‌یشتووه.
بۆ خه‌ڵكی كوردستان تاوانبار بكرێت به‌وه‌ی كه ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتووتری هه‌بووه و به‌و ڕێژه كه‌مه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی بووه، شتێك لێره دروست بكات، من ناڵێم ئێمه كه‌موكوڕیمان نییه، به‌ڵام له‌و كابینه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكه‌ین، چاكسازیشمان كردووه، له هه‌موو سێكته‌ره‌كان چاكسازی كراوه و خراونه‌ته‌ڕووش، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست، یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه په‌یامه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت له‌و خاڵانه‌ی كه چاكسازی تێدا كردووه، یانیش زۆر كه‌س له‌وانه‌یه به مه‌رامی سیاسی ویستوویانه ته‌نیا بابه‌ته سلبییه‌كان ئیبراز بكه‌ن و بیخه‌نه‌ڕوو، هه‌رچی شتی چاكه‌یه لێره بیشارنه‌وه.
من نموونه‌یه‌كتان بۆ باس بكه‌م، پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت داهاتی نه‌وتی ئێمه چۆنه و چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه؟ به‌ڕێزان نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی نرخه‌كه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، كه‌م و زیاد ده‌بێت، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی بیخه‌مه‌ڕوو.
زۆرجار ده‌گوترێت 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت، نرخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئه‌وه‌نده، ئه‌ی ئه‌م داهاته له كوێیه؟ زۆرجار ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سیاسییه‌كانیش دێن ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن، ئێمه ڕوونكردنه‌وه‌مان داوه، جارێكی دیكه‌ش روونی ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت، چه‌ند بابه‌تێك له خۆی ده‌گرێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەبووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، تێچووی ده‌رهێنانیان هه‌یه، ئه‌و پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانداته‌وه، كه‌واته پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت كه دێته‌وه ته‌نیا ئه‌وه نییه، كه ده‌بێته مووچه، به‌شێكی زۆری ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وته‌كه ده‌رده‌هێنن، ئه‌وه‌ش پاره‌ی هه‌رێمه ده‌یانداتێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت. به‌شێكی پاره‌كه بۆ گواستنه‌وه‌یه، به‌شێكی دێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌ر هه‌مووی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ مووچه.
من وه‌كو رێژه بۆتان باس بكه‌م، به‌شێكیشی وه‌كو قه‌رز، بۆ دانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و قه‌رزانه ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر 100%ی ئه‌و پاره‌یه حیساب بكه‌ین، 7%ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌ڕوات، 43%ی پاره‌كه حكومه‌ت ده‌یداته‌وه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌مه گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تین و هیچ گرێبه‌ستێكیش له‌و كابینه‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام 43%ی حكومه‌ت پابه‌نده بیداته‌وه.
%9ی ئه‌م پاره‌یه دەچێت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بڵێم، پێشتر و پێش ئه‌م كابینه‌یه، لەنێوان 25 تاكو%28ی ئه‌م پاره‌یه ده‌هاته‌وه مووچه، له‌م كابینه‌یه دوای ئه‌و گۆڕانكاریی و چاكسازییانه‌ی كه كردوومانه، ئێستا %41ی پاره‌ی نه‌وت ته‌نیا بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، واته له كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه نه‌وته‌كه‌مان ، 41%ی ته‌نیا بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، واتای ئه‌وه نییه پاره‌كه‌ی تریش به فیڕۆ بڕوات، ئه‌وه‌ی تریش هه‌ر بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت، كه نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌ویش تێچووی هه‌یه.
خۆشتان ده‌زانن كاتی خۆی نه‌وتی هه‌رێم، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له نرخی سۆمۆ ده‌فرۆشرا، ئێمه دیسان هه‌ر له‌م كابینه‌یه گفتوگۆی زۆرمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كڕیاری نه‌وتی هه‌رێمن، وامانكرد ڕێژه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوان نرخی نه‌وتی هه‌رێم و سۆمۆ، یان برێنت هه‌یه، كه‌می بكه‌ینه‌وه، كه‌واته به تێكڕا ئێمه له هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت توانیمان به‌پێی رێژه‌ی زیادبوون و كه‌مبوونی نه‌وته‌كه ده‌و‌روبه‌ری 4 دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی چاكسازین له‌و كابینه‌یه كراوه.
به‌ڵام به‌ڕێزان، من باسی خاڵێكی تر بكه‌م، پرسیار له‌وه ده‌كرێت باشه نرخی نه‌وت ئه‌وه‌نده زیادبووه، ئه‌ی بۆ مووچه كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت؟ ئەو داهات و خه‌رجییه‌ی حكومه‌ت کە ته‌نیا بۆ مووچه تەرخان دەکرێت زیاتر له 600 ملیۆن دۆلارە، به‌ڵام حکومەت خه‌رجی دیكه‌شی هه‌یه، کە دروستكردنی پڕۆژه‌یه، پابه‌ندیی و قه‌رزه، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌كه‌ونه سه‌ر شانی حكومه‌ت، له داهاتی نه‌وت، 41%ی دێته‌وه، بۆ نموونه بۆ ئه‌و مانگه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، 990 ملیۆن دۆلارێك بێته‌وه،%41ی ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه ده‌بێت، 400 بۆ 405 ملیۆن دۆلار دێته‌وه، ئه‌ی باقیه‌كه‌ی تر له كوێ دێت؟ باقیه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه له داهاتی نانه‌وتی دێته‌وه، له باج و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییه‌كان بوون.
ئێمه له‌وه‌ش چاكسازیمان كرد، داهاتی نانه‌وتی ناوخۆییشمان زیادكرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه كۆڕۆنا هات، تۆزێك كێشه‌ی تێكه‌وت، ویستمان ئابووریمان به‌ره‌و كێرڤێكی به‌رزتر بڕواته‌وه.
به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له خاڵه سنوورییه‌كان بێ ئیتلیزامی كرا، ئه‌و داهاته بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه، كه‌واته نابێت ئێمه ئه‌و وێنایه بكه‌ین، كه نرخی نه‌وت زیادیكرد، ده‌بووایه ئه‌وه‌ی تریش وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهات زیاد بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ك زیاد بكات و له‌لایه‌كی دیكه كه‌م بكاته‌وه، ئێمه دیسان دووچاری هه‌مان گرفت و كێشه ده‌بینه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بووایه 200 ملیاره‌كه بنێرێت، كه نه‌ینارد كاریگه‌ریی نەرێنی ده‌بێت، له ناوخۆییش ده‌بێت وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، هه‌موو لایه‌كیش پابه‌ند بێت به‌وه‌ی داهاته‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێم. داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كرا ڕه‌زامه‌ندیم ده‌ربڕی، به‌ڵام شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌و مانایه دێت، كه ده‌بێت به‌رپرسیارێتیش ته‌حه‌مول بكرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشتر هه‌بووه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی جووڵه‌ی بازرگان‌یش ئه‌و داهاته زیاتریش بكرێت.
به‌داخه‌وه له‌لایه‌كه‌وه نرخی نه‌وت زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه داهاته‌كانی ناوخۆیی به‌ره‌و كزی ده‌چن، ئه‌و پابه‌ندییه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له هه‌ندێك پارێزگاكان بیكه‌ن، وه‌كو پێویست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه.
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، دیسان ده‌ڵێمه‌وه ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین، بۆ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی، كۆتایی به‌م كێشانه بهێنین، ده‌ستوور حه‌كه‌م بێت، ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی ئێمه دیاری بكات، به هه‌ردوولاشه‌وه، ئێمه پابه‌ندی ته‌واو به ئه‌و ماف و ئه‌ركه ده‌ستووریانه‌ی خۆشمان ده‌بین، تا ئه‌و كاته به‌پێی ده‌ستوور و یاسای په‌رله‌مانی كوردستان كه ئێمه پێیه‌وه پابه‌ندین پێی، له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
لێتانیش ناشارمه‌وه گفتوگۆم هه‌بووه له‌گەڵ به‌رپرسانی عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، پرسیارم كردووه ئایا حكومه‌تی عێراقی ئاماده‌یه پابه‌ندی دارایی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم جێبه‌جێ بكات، گوتیان نه‌خێر پاره‌مان نییه و ناتوانین ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ین. باشه ده‌توانن ئه‌و بڕه نه‌وته هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، گوتیان نه‌خێر ئێمه توانای ته‌كنیكیمان نییه ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئێ باشه ئه‌و بڕیاره كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق دایه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستانیش عێراقین، بۆ ئه‌و غه‌دره ده‌رحه‌ق به خەڵكی كوردستان بكرێت، تۆ خۆت نه‌توانی هیچ پابه‌ندییه‌كی دارایی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌یت وه‌كو حكومه‌تی فیدراڵی و رێگه‌مان لێبگرێت، ئه‌و مافه‌شمان لێوه‌ربگرنه‌وه ئه‌ی ئه‌م وڵاته چۆن به‌ڕێوه‌بچێت؟.
باس له‌وه ده‌كه‌ن به حیساب 64 ملیار دۆلار زیاتر یه‌ده‌گ ئێستا له عێراقدا هه‌یه، من ده‌مه‌وێ بپرسم ئه‌و یه‌ده‌گه له كوێ هاتووه. ئایا به‌شێكی له‌و بڕه پاره‌یه نییه كه هی هه‌رێمه و بۆ ئێمه نه‌نێردراوه و به‌ناوی یه‌ده‌گ خه‌زنیان كردووه؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ هه‌رێم نه‌نێنردراوه چی به‌سه‌ر هاتووه؟ خۆ ئه‌مه هه‌مووی پابه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵییه، ناكرێت یه‌كلایه‌نه باسی ئه‌وه بكرێت كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی لەسەرە، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی هیچی له‌سه‌ر نییه.
كاتی خۆی گفتوگۆی ئه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی كرد، كه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ بێن به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌له‌فه بكه‌ن و حكومه‌تی عێراق بیه‌وێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت، ده‌بێت پابه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێت.
ئێمه قه‌رزێكی زۆرمان له‌سه‌ره، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی چییه، له ساڵی 2014 تاكو 2017 یه‌ك فلس له بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌رێم نه‌هاتووه، حكومه‌ته‌كانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕه پاره‌یه‌یان قه‌رزكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ داهاتێكی دیكه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه، ئێستا ئه‌و قه‌رزه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێم، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت خۆی بێبه‌ری بكات و بڵێت من هیچ به‌رپرسیارێتیم نییه له‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێم. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دۆسیه‌كه بگرییه ده‌ست، ده‌بێ پابه‌ندییه‌كانی دیكه‌ش هه‌مووی قه‌بووڵ بكه‌یت، ناكرێت خۆی لێ بێبه‌ری بكات و خۆی له‌ژێر به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌ربكات، مافی ده‌ستووریشمان هه‌یه و ده‌ستوور پێمان ده‌ڵێ هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چی بكات.
به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه واز له یه‌ك مافی ده‌ستووری خۆمان ناهێنین، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی دیكه‌ش كه پێشێل كراون یان جێبه‌جێ نه‌كراون، له‌م خوله‌ی داهاتووی په‌رله‌مان كاری جددیان بۆ بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنیان، به دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دروستكردنی دادگای فیدراڵی، كه به گوێره‌ی ده‌ستوور هاتووه له مادده‌ی 92، هاوكات قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه به خه‌ڵكی ئێمه كه‌وتووه، له مادده‌ی 132ی ده‌ستووردا هاتووه، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ناوچه دابڕێندراوه‌كان، كه ده‌بووایه له ساڵی 2007 جێبه‌جێ كرابا. بۆچی تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، كێ به‌رپرسه؟ بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور له خەڵكی كوردستان كراوه، من داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز و میدیاكاران و خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ده‌كه‌م، بۆچی ناپرسن پێشێلكردنی ئه‌م هه‌موو مادده ده‌ستووریانه له پێناو چی؟.
من ده‌مه‌وێت لێره‌وه په‌یامێك بۆ خوشك و برایانی خۆم، بۆ هه‌موو عێراق بنێرم، كوردستان دۆستی ئێوه‌یه، ئێمه وه‌كو به‌شێك له عێراقێكی فیدراڵی، مافێكی ده‌ستووری دیاریكراومان هه‌یه، نه مافی كه‌سمان خواردووه، نه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین مافی كه‌س بخۆین، نه قبوڵیش ده‌كه‌ین كه‌س مافی ئێمه بخوات.
كوردستان ده‌رگای به‌ڕووی ئێوه‌دا كراوه بووه، له خۆشی و ناخۆشیدا كوردستان له‌گه‌ڵتان بووه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێستا له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌سته، رۆژێك له رۆژان له كوردستان بوون، كوردستان باوه‌شی بۆ ده‌كردنه‌وه له‌كاتێكدا هه‌موو عێراقیان له‌به‌رده‌م داخرابوو، ئێستا ئینساف و ویژدان نییه خه‌ڵكی كوردستان تاوانبار بكه‌ن، به‌وه‌ی ته‌نیا داوای مافی خۆی ده‌كات، ئه‌و ئیداره‌یه‌ی كه نه‌یتوانیوه خزمه‌ته‌كان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقی دابین بكات، ئێستا بێن فه‌شه‌لی ئیداری بخه‌نه ئەستۆی خه‌ڵكی كوردستان و بڵێن خه‌ڵكی كوردستان مافی ئێوه ده‌خوات، نه‌خێر وا نییه.
به‌ڕێزان:
كوردستان ئێستاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له زاخۆوه تاكو به‌سره، ئه‌وه‌ی پێی بكرێت له خزمه‌تی هاووڵاتیانی عێراقیدا بێت دەیكات، به‌ڵام ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور ئه‌وه بكات، ئێمه خوشك و برای یه‌كترین، شانازی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه تاكو ئێستاش یه‌ك ملیۆن كه‌س، لێقه‌وماوان و یان په‌نابه‌ر له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئێستا له كوردستان له كه‌مپه‌كاندا هه‌ن، به‌پێی به‌رپرسیارێتی ده‌بووایه حكومه‌تی عێراق هیچ نه‌بێت رووبه‌ڕووی ئه‌وه‌ش ببێته‌وه كه به‌رپرسیارێتی به‌خێوكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌م خه‌ڵكه بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌كردووه، گوتوومانه ئێمه ئاماده‌ین پێشوازی له هه‌ر خه‌ڵكێكی لێقه‌وماو بكه‌ین. به شانازیشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین، كوردستان وڵاتێكه شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و ئیتنییه، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوشك و برا عه‌ره‌به‌كان یان هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه نییه. به پێچه‌وانه‌وه، ئێمه داوای پشتیوانی هه‌موو خوشك و برا عه‌ره‌به‌كانیش ده‌كه‌ین، له به‌دیهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆیان و هی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له كوردستان هه‌یه ئاماده‌ین بیگوازینه‌وه بۆ هه‌ر شوێنێك كه پێویست بێت.
كاتێك كه به‌سره ئاوی نه‌بوو، ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لێره‌وه ئاوی بۆ به‌سره ده‌نارد، له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه كه پێویست بێت، له ئه‌نبار، سه‌ماوه، نه‌جه‌ف، به‌غدا له هه‌ركوێ بێت، كه پێویستی بە هاوكاری هەبووبێت، ده‌زگاكانی كوردستان ئاماده‌بوونه به پیریانه‌وه بچن و له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین، له گه‌یاندنی هه‌ر هاوكارییه‌ك ئێمه بتوانین بۆیان دابین بكه‌ین. له هه‌مان كاتدا ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین مافه ده‌ستوورییه‌كانمان پارێزراو بن، ته‌نیا ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كریستیان و به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ئێمه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بین كه به‌رگری له مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین، من داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی عێراق له هه‌موو پارێزگاكان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رگری له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆیان و خه‌ڵكی كوردستانیش بكه‌ن.
له هه‌مانكاتدا داوا له خوشك و برایانی خۆمان ده‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان سوپاسیان، ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگرییان و تێگه‌یشتنیان، به‌ڵام ئه‌وانیش مافێكی ده‌ستووری خۆیانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ر شوێنێك كه‌مته‌رخه‌م بێت، ئێمه سنگمان فراوانه و ئاماده‌ین گوێ له هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك بگرین، كه بۆ بنیاتنتان و پێشخستنی وڵاته‌كه‌مان ده‌خرێنه‌ڕوو. به‌ڵام زۆر له‌و مافانه‌ی كه پێشێل كراون حكومه‌تی هه‌رێم لێی به‌رپرسیار نییه، حكومه‌تی فیدراڵی لێی به‌رپرسیاره، ده‌مانه‌وێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه داوای ئه‌و مافه پێشێلكراوه‌ی خۆمان له حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ش هیوادارم ئێمه بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه به هه‌موو كێشه‌كانی ئێمه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به مافی ده‌ستوورییه‌كانی خۆی، پابه‌نده به یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به یاسای نه‌وت و غازیشه‌وه، ئێمه پابه‌ندین به گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، چ لێره چ ئه‌وانه‌ی نه‌وته‌كه‌مان لێده‌كڕن، به‌رده‌وام ده‌بین تاكو ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا.
جارێكی دیكه سوپاستان ده‌كه‌م..
بۆ بینینى ڤیدیۆى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - YouTube