سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حاکمی شاریقە کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری شاریقە لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سوڵتان بن محەمەد ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی شاریقە كۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەداکە، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی شاریقە و ئیمارات بە گشتی تاووتوێ کرا.بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندن و کولتوور و پشتگیریکردنی بزنسی بچووک و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شاریقە لە بواری کولتووری و ئەکادیمیدا.