سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری وزەی ئیماراتی کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و دەرفەتەکانی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا لە بوارەکانی وزە و ڕێگاوبان و ھاتووچۆ و گەیاندن کرا.