سەرۆکی حکومەت: ئامادەین بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەما دەستوورییەکان
پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا
هەموو رێکارەکانی سەرشانی حکوومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن جێبەجێکراون
دەستبەردای مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان نابین
20 هەزار یەکە نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان دروست دەکەین
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوایین پێشهاتەکان و هەڵوێستی حکومەتی لەبارەی چەندین پرسی گرنگ خستەڕوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکوومەت لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا پابەندبوونی حکومەتی هەریمی کوردستانی کردەوە بە وادە یاساییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گوتی "ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داكۆكی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كه‌ین. داكۆكی له‌وه ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت" هەروەها ڕاشیگەیاند کە هەموو رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن گیراونەتەبەر و دووپاتیکردەوە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان بە ئامانجی "ڕێزگرتنه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی كه بڕوامان پێیه‌تی. هیوادارم لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بتوانن ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا".
سەرۆکی حکومەت لەبارەی پرسی خراپ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە هەندێک ناوچەی کوردستان دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێم حکومەتی هەموو ناوچەکانی کوردستانە بەبێ جیاوازی و هەوڵی جێبەجێکردنی ئەجێندا سەرتاسەرییەکەی دەدات و ئاماژەی بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانیش بۆ سەرجەم یەکە ئیدارییەکان دا و گوتی"بڕیارمان دا ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ بكرێنه‌وه، بۆ ئەوەی حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بتوانن كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و به‌رپرس بن له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای حكومه‌تدا كاروباره‌كان به‌ڕێ بكه‌ن". روونیشی کردەوە "به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه و وه‌ك یه‌ك ئه‌جێندای حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراوه. له هه‌ندێك شوێن داهاتی ناوخۆ زیاد بووه، له هه‌ندێك شوێنیش داهات نه‌ك زیاد نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت".
لەبارەی سەرچاوەکانی داهاتەوە، سەرۆکی حکوومەت داهاتەکانی بەردەستی ئاشکرا کردن ڕوونیکردەوە کە داهاتی هەرێمی کوردستان لە نەوت و بڕە بودجەی بەغدا کە جاروبار دەنێردرێت و داهاتی ناوخۆوە سەرچاوەی گرتووە و هەردوو داهاتی نەوت و بودجەی بەغدا بە یەکسانی و دادپەروەرانە لەسەر هەموو ناوچەکانی کوردستان دابەش دەکرێن و تەنیا کێشە لە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکان هەیە. لەمبارەیەوە گوتی “داهاتی ناوخۆ له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر زیادی كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پارێزگاكانی دیكه وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه بووه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته بۆ تەواوکردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه دوابکەوێت".
سەرۆکی حکوومەتی وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندی حکوومەت بە دابینکردنی مووچە وشایستە داراییەکانی خەلك لە کاتی خۆی، ئاشكراشی کرد کە لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان کۆدەبێتەوە و تاووتوێی کێشەکانیان لەگەڵ دەکات و گوتی " دەمەوێت بزانم ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه، ئایا كێشه‌كان، ناوچه‌یین، یاخود گشتیین؟، كێ به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه پێویسته بۆ كامڵكردنی پێدانی مووچه. ئێمه دوای ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ دەکەین، بێگومان به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان ده‌بێت و قسه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
سەبارەت بە پرسی گرانبوونی نرخی کاڵا و سووتەمەنییەکان لە کوردستان و جیهان و ڕێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کەمکردنەوی فشارەکان لەسەر هاووڵاتییان، سەرۆکی حکوومەتی گوتی پرسەکە جیهانییەو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەڕی ئۆکراینا، نرخەکان لەهەموو بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوونەتەوە و ئەوەش کوردستانی گرتووەتەوە، لەبارەی رێکارەکانی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و سووتەمەنی گوتی "چه‌ندین رێككارمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارەی كه‌وتووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیان و حكومه‌ت پشتیوانیان بێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گونجاو بتوانین ئیداره‌ی ئه‌و پرسانه بكه‌ین و ئێمه هاوخه‌می خه‌ڵكی خۆمانین و هه‌میشه له بیری ئهوەداین چۆن بتوانین ئه‌و فشارانه كه‌م بكه‌ینه‌وه". ئاشکراشی کرد کە نرخی کارەبای بۆ نانه‌واخانه و فڕنه‌كان كه‌مكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م هاووڵاتیان نرخی نانیان زۆر له‌سه‌ر گران نه‌بێت. و لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاورده‌كردنی مادده سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك دەرکرا. ڕاشیگەیاند کە هاوکاری خاوەن کۆگاکانی هەڵگرتنی پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە گرانبوونی کاڵا و خۆراکە پێویستەکان. باسی لە رێگەپێدان بە هاوردەکردنی سووتەمەنی کرد لە عێراق و وڵاتانی دیکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی سووتمەنی لە بازاڕەکان و دووپاتیشی کردەوە کە لە ڕێکارەکان بەردەوام دەبن بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشار لەسەر خەڵک و کەمکردنەوەی نرخ.
لە بارەی پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی ،سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لە چوارچێوەی دەستوور لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات بە ئامانجی چارەسەری هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا و دووپاتیکردەوە "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووین له په‌یوه‌ندیكردن به حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتیی بێت”.
لەبارەی بڕیاری تاکلایەنانە و سەپاندنی بڕیار بەسەر هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت گوتی "بڕیاری تاكلایه‌نانه، كه پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، جێگه‌ی په‌سند نییه. هیچ كه‌سێكیش له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی حزبی و تاكه كه‌س مافی نییه بڕیار له جیاتی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بدات. له ده‌ستووردا مافی ده‌ستووری خه‌ڵك دیاریكراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشێلكردنی په‌سند نییه و ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مافانه ده‌كه‌ن ده‌بێت وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن". ئاشکراشی کرد کە "ته‌نانه‌ت به‌م دواییانه پێشنیازمان پێگه‌یشتووه و به زاره‌كی و نووسراویش وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ده‌ستوور، هەڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌مان روون كردووه‌ته‌وه، كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی عێراق و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشدا بێت”.
سەرۆکی حکوومەت گوتیشی "وه‌ڵامی حكومه‌تی فیدراڵیمان داوه‌ته‌وه. چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ئه‌وانیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته، زیاتر په‌نا ببەنە به‌ر یاسا و مادده ده‌ستوورییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری و خۆیان له بابه‌تی سیاسی به دوور بگرن و ئه‌مه نه‌كه‌نه بابه‌تێكی سیاسی و وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر به هه‌رێم به‌كاری نەهێنن. ئێمه پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی ئه‌م كێشه‌یه‌ش بكه‌ین".
لە تەوەرێکی دیکەی کۆنفرانسەکە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەداخەوە پرسی توندتیژی لە دژی ئافرەتان بەردەوامە و ئە وپرسەش لە هەموو ناوچەکە و جیهان هەیە ، لەمبارەیەوە گوتی“خۆزگه بمانتوانیبا هه‌رێمی کوردستان وه‌كو نموونه‌یه‌كی وا پیشان بده‌ین، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژی تێیدا جێگه‌ی نه‌بێته‌وه و رێگه‌ی پێ نه‌درێت". باسی لە هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆش کرد بۆ گرتنه‌به‌ری رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر به تاوانبار و ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن. دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ڕێككاری پێشوه‌خته‌ش بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه. داواشی کرد هۆشیاری كۆمه‌ڵگه بەرزبکرێتەوە لە په‌روه‌رده و مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی قوتابخانه‌كان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و چەسپاندنی یەکسانی ڕەگەزی "به هیچ شێوه‌یه‌كیش كوردستان جێگه‌ی ئه‌وه نییه توندوتیژی تێیدا به‌رده‌وام بێت. وه‌ك حكومه‌ت پابه‌ندین به‌وه‌ی هه‌موو ڕێكارێك بگرینه به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌كرێت".
سەرۆکی حکومەت هەروەها پرۆژەیەکی لە بەرژەوەندی خەڵكی کەمدەرامەت ڕاگەیاند و ئاشكرای کرد کە حكومەت یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتەکان لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دروست دەکات و بڕیار دراوە لە ڕێگەی نرخی کەم و قەرزی درێژخایەنەوە 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت دروست بکرێن.گوتیشی "ئه‌مه دوا پڕۆژه‌شمان نابێت، به‌ڵام ده‌ستپێكێكی باشه و هیوامان وایه خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت لێیان سوودمه‌ند بن".