سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ڤاهاگن خاچاتوریان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.