سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەبن بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.