Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە داڤۆس، لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری ڕاهێنان و کاروباری تەکنیکی و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی هەمەجۆرەکانی وزە.