سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کوەیت کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنەی لەگەڵ کوەیت دووپات کردەوە.
باڵیۆزی کوەیت ستایشی پرۆسەی ئاوەدانیی و پێشکەوتنی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نیشاندا.