سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران.
پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کارو کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.