پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لە دەستدانی پێنج پێشمەرگە (تاهیر كاكەوڵا، سەروەر ئەنوەر، ئەردەڵان جەمال، توانا نەسرەدین، جەمال جەلال)م بيست کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پێشمەرگایەتیدا، لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا، گیانیان لە دەستدا. پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان