سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر وتاوان لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و تاوان( UNODC )لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە گرنگیی هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا و بە بەرزی نرخێنرا، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی.