Skip to the content

سەرۆکی حکومەت ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 15ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای تورکیا دەربڕی.
لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند.