پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان وعێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان