Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق .
سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی خۆی بۆ بزاڤی وەرزشی و وەرزشکارانی کوردستان دووپات کردەوە .