سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووهوه
![](/media/19231/photo_2023-04-04_16-32-24.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190710000000)
ئهمڕۆ سێشەممە 4/4 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لهگهڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ کرا.