سەرۆکی حکومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات
![](/media/18491/49f1a680-ded1-4655-b05c-10cfa1a10f94.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
ئەمشەو شەممە 4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی .
سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار ڕاگەیاند.