سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکات
![](/media/18490/d63178ba-8880-406d-9aa7-5c36a19acc5e.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیان لەدەستدانی کوڕە جوانەمەرگەکەی .
سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەلوێستی مەردانەو بەرپرسانە ونیشتیمانپەروەرانەی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
لە بەرامبەردا،عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.