Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی نوێى هیندستان دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 8/6 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مادان گۆپال كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵى گشتيى نوێى هیندستان، سوپاسی هاوئاهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە .