سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات
![](/media/21773/photo_11_2023-08-24_18-44-17.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190820000000)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد بە سەرۆکایەتی لەمیا قەدوور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا .
لە دیدارەکەدا کە کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لەهەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ کرا .