سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی
ئهمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
باڵیۆزی کەنەدا پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون کە تامی ئامیز بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، ئامادەی بوو.