سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد مەعسووم دەکات
![](/media/21511/photo_1_2023-08-13_17-30-03.jpg?center=0.424,0.48989898989898989&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190810000000)
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ڕووناک عەبدولواحید)ی هاوژینی د.فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە د. فوئاد مەعسووم و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن .