Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە فوئاد مەعسووم دەکات

ئەمڕۆ هەینی 8/11 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. فوئاد مەعسووم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بۆ كۆچی دوایی خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدی هاوژینی کە ئەمە دەقەکەیەتی؛.

بەڕێز د.فوئاد مەعسووم :

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست .
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای دلۆڤان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت . 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان