سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دەربەندیخان دەکات
![](/media/18490/d63178ba-8880-406d-9aa7-5c36a19acc5e.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا .
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.
لە بەرامبەردا سەید حەمە ناسر ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییەکەی .