سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
![](/media/21630/whatsapp-image-2023-08-17-at-222800jpgشسیب.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190820000000)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محهمهد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.
جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران .