سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیستۆنیا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کرد.
لە کۆبووەنەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کرا. جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرایەوە.
گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. بەتایبەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆیستانی داعش.لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت سوپاسی هێزەکانی ئیستۆنیای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە.
وەزیری بەرگری ئیستۆنیا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی و بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەربڕی.