سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات
ئهمڕۆ پێنجشەممە 8/3 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاریی وپشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا و باڵیۆز ڤاریۆلا، بە تایبەتی بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورپا لە ماوەی کارکردنیدا ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق، بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هاریکار و هەماهەنگیی بەردەوام و بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە گەڵ باڵیۆزخانە و نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.