سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی هەرێم لەگەڵ ئەمەریکا کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامیی ئەمەریکا دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی و هەماهەنگیی دوولایەنە نیشاندا .
گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە بوو.