سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولکەریم عەبد فازڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.