پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی تێکۆشەری ناسراو، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان