سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى نێوان ڕۆمانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا.