سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی وەزیری پێشووتری پێشمەرگە و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن .