سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات
![](/media/7155/prime_minister_masrour_barzani_speech.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵلای برای.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت ، هەروەها دووپاتی کردەوە کە کەیسی تیرۆر کردنی شەهید هاوکار جاف، دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.