سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە
![](/media/18273/dsc_4400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190650000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.
ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەردانی ئەمینداریێتی گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان
لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.