سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس ، گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت لە ئیمارات ، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.
هەروەها لە فەڕەنسا ، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکڕۆن و سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکار و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆبووەوە.