سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووهوه
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە بەغدا لهگهڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کردەوە.