سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە
![](/media/17826/1846afb2-c14e-4d64-af12-d8be594c3a82.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190630000000)
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا کرا.