سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , لە داڤۆس لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمەریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.