پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەڕێز دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەسکەندەر مەحمود)ی مامی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان