سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات دەکات
![](/media/18490/d63178ba-8880-406d-9aa7-5c36a19acc5e.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئاڵ نەهیان-ی برای کە دوێنێ شەو بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.