پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ بنەماڵەی شەهید عەمید محمد میرزا یونس سۆفی
شەوی رابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محمد میرزا یونس سۆفی لە ناو شاری زاخۆدا تەقیەوە و بوو بە هۆی شەهید بوونی ئەم ئەفسەرە ماندونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤالانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە جێگەی شەهید بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە کەس و کاری بدات.
دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤/٧/٢٠٢٣