سەرۆکی حکومەت نەخۆشخانەی دکتۆر دەخیل لە هەولێر دەکاتەوە
![](/media/18723/photo_11_2023-03-07_14-42-47.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190680000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر دەخیل)ی کردەوە .
سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لەلایەن خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە د.دەخیل سەعید و کارمەندانەوە پێشوازیی لێکرا، بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی پڕۆژەی ( هەژماری من ) و سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ دەکرێت.