سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوو کرایەوە کە لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بە ئامانجی بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری . هەروەها باس لە سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان کرا لە پێناو پێشخستنی دۆخی ئابووری لە عێراق و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.