سەرۆکی حکومەت : دەمانەوێ گەنجەكانی ئێمە پشت بە خۆیان و تواناكانیان ببەستن و ئێمەش وەكوو حكومەت هاوكار و پاڵپشتیان دەبین
![](/media/18631/photo_5_2023-03-04_11-56-03.jpg?center=0.36392405063291139,0.49156118143459915&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190670000000)
ئەمڕۆ شەممە 3/4 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد.
سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی بەشەکانی لایەنە بەشدارەکانی ئیڤێنتەکەی بەسەرکردەوە ، لە گوتەیەکدا لە بەردەم ئامادەبووان، دەستخۆشی لە ڕێکخرانی ئیڤێنتەکە کرد و پشتیوانیی حکومەتی بۆ بەهرە و تواناکانی گەنجانی کوردستان دووپات کردەوە .
ئەمەش دەقی گوتەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :
زۆر زۆر سوپاس
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و سوپاستان دەكەم، هیوادارم هەمیشە هەر دڵخۆش و سەركەوتوو بن و هەمووتان تەمەن درێژ بن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.
ئەمجارەش بەشداریم كرد لە تێدئێکس لەگەڵ كۆمەڵێك گەنج، كە هەندێك لەو كارانەی كردوویانە، پێشكەشیان كردووە، خەڵكێكی یەكجار زیاتریش لەم هۆڵە و بیستم لە هۆڵەكانی تریش بەشداری ئەم ئیڤێنتەن، ئەمە ئەو خاڵە نیشان دەدات كە ڕوحیەتی داهێنان و دروستكردن لای گەنجەكانی ئێمە چەندە كە ئەمە ئاواتێكی چەند ساڵەی ئێمە بووە.
من هەمیشە ویستوومە گەنجەكانی ئێمە خۆیان پشت بە خۆیان و تواناكانی خۆیان ببەستن، هەلی كار بۆ خۆیان و خەڵكی تر دروست بكەن. ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ وەكوو حكوومەت هاوكار و پاڵپشتیان بین.
من دیسان دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هیوادارم ساڵ بە ساڵ ئێوە سەركەوتوو تر بن و ئیڤێنتی باشتر بكەن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.
جارێكی تر زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەرچەندە بە بیرتان هێنامەوە كە ساڵێكی تریش هاتۆتە سەر تەمەنمان و گەورەتر بووین، بەڵام هیوادارم هەمووتان تەمەن درێژ بن و زۆر زۆر سوپاستان دەكەم.