سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات
![](/media/19951/photo_2023-05-23_14-47-54.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190740000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەشارەداری شاری ناشڤیلی ئەمەریکا جۆن کووپەر و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیل کرا بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک . هەروەها ڕۆڵی ئەرێنی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی شاری ناشڤیل بەرز نرخێنرا .
شاندی شاری ناشڤیل، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دووپات کردەوە.