سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
![](/media/19464/photo_3_2023-05-02_14-33-05.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190720000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 5/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی کارنامەی وەزاریی حکومەتی فیدراڵ کرا.