Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری وهەماهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی وبەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەش وهەوا .