پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی -م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان