پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
![](/media/18491/49f1a680-ded1-4655-b05c-10cfa1a10f94.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
بەبۆنەی شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕۆڵێکی دیار و خەباتێکی درەوشاوەی هەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و خەباتی پیشەیی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی مامۆستایان.
لەم بۆنەیەدا ، بە سوپاس وپێزانینەوە ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین کە لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا، درێژەیان بە ئەرکی پیرۆزی خۆیاندا لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێگەیاندنی نەوەکانمان.
هیوادارم مامۆستایانی كوردستان، سەرکەوتووانە لە ئەرک و ڕۆڵی کاریگەری خۆیان بەردەوام بن لە پێناو دروستکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نیشتمانپەروەر و داهێنەر، بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموولایەک، کوردستان زیاتر گەشە بکات و لە هەموو بوارەکاندا پێشبکەوێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان