سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات
![](/media/23281/dsc_4651-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433238940000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و هەموو پشتیوانییەکی دەربڕی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی کەنەدا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کولتووری دەربڕی.
گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کەنەدا لەم بوارەدا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.