سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
![](/media/23799/img_20231125_172223_647.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133453957720000000)
ئەمڕۆ شەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان.